Press Release – Middle East Tourism Expo – Metex
Middle East Tourism Expo - Erbil

Press Release

17 Mar

وتاری وەزیری شارەوانیی و گەشتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان له‌ مێتێكس ٢٠١٩

نەورۆز مەولوود: کوردستان دەکەینە ناوچەیەکی گەشتیاریی گرنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست “ئەمساڵ پلانمان هەیە ژمارەی گەشتیاران بگەیەنینە سێ ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار”   رووداو – هەولێر “حکومەت پلانی هەیە تاوەکو ساڵی 2025 هەرێمی کوردستان بکاتە ناوچەیەکی گەشتیاریی گرنگی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”، ئەمە گوتەی نەورۆز مەولوود، وەزیری شارەوانیی و گەشتوگوزار بوو لە دووەمین پێشانگەی رۆژهەڵاتی […]

17 Mar

وتاری وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق له‌ مێتێكس ٢٠١٩

عێراق هیواخوازە خەڵکی هەرێمی کوردستان روو لە شوێنە گەشتیارییەکانی بکەن عەبدولئەمیر حەمدانی: دەرگامان بە رووی گەشتیارانی کوردستان کراوەیە رووداو – هەولێر وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق هیواخوازە خەڵکی هەرێمی کوردستان بۆ گەشتکردن روو لە شوێنە گەشتیارییەکانی عێراق بکەن، وەک چۆن خەڵکی عێراق روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن. عەبدولئەمیر حەمدانی، وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار […]

17 Mar

مێتێكس ٢٠١٩، گەورەترین پێشانگەی گەشتوگوزار لە هەولێر کرایەوە

گەورەترین پێشانگەی گەشتوگوزار لە هەولێر کرایەوە نێچیرڤان بارزانی پێشانگەکەی کردەوە و بەشە جیاوازەکانی بەسەر کردەوە    رووداو – هەولێر پێشانگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گەشتوگوزار، کە گەورەترین کۆمپانیای گەشتیارییە بە بەشداریی دەیان کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی لە پایتەختی هەرێمی کوردستان کرایەوە. پێشانگەی مێتێکس کاژێر 10:00ـی ئەمڕۆ (17-3-2019) لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کوردستان کرایەوە، […]

17 Mar

وتاری به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له‌ مێتێكس ٢٠١٩

  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان   رووداو – هەولێر  لەدوای کردنەوەی پێشانگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گەشتوگوزار لە هەولێر (مێتێکس)، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند “بره‌ودان و پێشخستنى كه‌رتى گه‌شتيارى يه‌كێك له‌ ئه‌وله‌ويه‌ته‌‌كانى داهاتووى حكومه‌ت ده‌بێت”.  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای بەسەرکردنەوەی بەشە جیاوازەکانی پێشانگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گەشتوگوزار لە گوتارەکەیدا […]