وتاری وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق له‌ مێتێكس ٢٠١٩ – Middle East Tourism Expo – Metex
Middle East Tourism Expo - Erbil

وتاری وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق له‌ مێتێكس ٢٠١٩

17 Mar

وتاری وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق له‌ مێتێكس ٢٠١٩

عێراق هیواخوازە خەڵکی هەرێمی کوردستان روو لە شوێنە گەشتیارییەکانی بکەن

عەبدولئەمیر حەمدانی: دەرگامان بە رووی گەشتیارانی کوردستان کراوەیە

رووداو – هەولێر

وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق هیواخوازە خەڵکی هەرێمی کوردستان بۆ گەشتکردن روو لە شوێنە گەشتیارییەکانی عێراق بکەن، وەک چۆن خەڵکی عێراق روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن.

عەبدولئەمیر حەمدانی، وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق یەکێک بوو لە میوانەکانی پێشانگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گەشتوگوزار (مێتێکس)، کە ئەمڕۆ بە بەشداریی 250 کۆمپانیای گەشتیاریی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات لە هەولێر کرایەوە و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت. 

عەبدولئەمیر حەمدانی گوتی “هیوادارین گەشتکردن و هاتنی گەشتیاران لەنێوان هەرێم و عێراق زیاد بکات، ئێمە لەم لایەنەوە کراوەین، بەهۆی ئەوەی رۆژانە سەدان و هەزاران کەس لە باشوورەوە دێنە کوردستان، هیوادارین خەڵکی هەرێمی کوردستانیش سەردانی ناوچەکانی کوت و بابل و شوێنە پیرۆزەکانی باشووری عێراق بکەن، ئەمەش وادەکات پەیوەندی برایەتیمان لەگەڵ سەرجەم چین و توێژەکان بەهێزتربکەین. رۆشنبیری و گەشتیاری بەشێکی گرنگی شارستانییەتە، هەروەها یارمەتی گەشەکردنی وڵات دەدات”.

گوتەکانی وەزیرە عێراقییەکە لەکاتێکدان هەرێمی کوردستان خۆی هەوڵی بووژانەوە و راکێشانی گەشتیارانی عێراق و دەرەوەی وڵاتیش دەدات و، ساڵ بەساڵ ژمارەی گەشتیارانی زیاتر دەبن وەکو نەورۆز مەولوود، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان هەر لەم پێشانگەیەدا ئاشکرای کرد “لە ساڵی 2016 ژمارەی گەشتیاران ملیۆنێک و 600 هەزار گەشتیار بووە، لە ساڵی 2017 گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 100 هەزار گەشتیار، لە ساڵی 2018 گەیشتە سێ ملیۆن و 57 هەزار گەشتیار و ئەمساڵیش پلانمان هەیە ژمارەی گەشتیاران بگەیەنینە سێ ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار”.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی ئەم پێشانگەیە کە ئەمڕۆ لەلایەن سەرۆکوەزیران نێچیرڤان بارزانی کرایەوە، پلانی هەیە سەرنجی گەشتیاری زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان رابکێشێت و ئەمساڵ سێ ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار روو لە هەرێمی کوردستان بکەن.

Write a Reply or Comment

%d bloggers like this: